
هه‌ریه‌ك له ئێمه به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به توشبوون به نزگه‌ره وه‌کو مرۆڤێکی کامڵ هه‌تا بگره له کۆرپه‌له‌شدا که له سکی دایکیدایه له هه‌فته‌کانی کۆتایدا نزگه‌ره هه‌ست پێده‌کرێت به‌وه‌ی جوڵه‌ی کۆرپه‌له له سکی دایکی دووگیاندا هه‌ست پێده‌کرێت ، هۆکاری دروستبوونی نزگه‌ره له‌ڕووی زانستییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ینی گه‌ده و سورێنچکدا به‌شێك هه‌یه که‌پێی ده‌وترێت ( دایافرام ) ناوپه‌نچك که ئه‌م دیواره ده‌مارێکی تێدایه که پێی ده‌وترێت ( ئیعاز ) کاتێ که ترشه‌ڵۆکی گه‌ده و ڕژێنه‌کانی گه‌ده زیاد له‌پێویست ده‌ڕژێ به‌مه‌ش لوپی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گه‌ده هه‌سته‌وه‌ر ده‌بێ و گرژ ده‌بێ به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌کرێته‌وه و ده‌ماری ( ئیعاز )به‌و ڕێژه‌یه پلانه‌که‌ی تێك ده‌چێ و ئه‌مه‌ش واده‌کات ڕژێنه‌کانی گه‌ده به‌ره‌و سه‌ره‌وه بچێت و ده‌بێته هۆی دروستبوونی نزگه‌ره .
هه‌روه‌ها هۆکاری دروستبوونی ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌کاتی نزگهرهدا دروست ده‌بێت ئه‌وه‌یه کاتێ هه‌وا له گه‌رووه‌وه ده‌چێته ژووره‌وه و ده‌رچه‌ی گه‌روو داده‌خرێت ده‌نگه‌که دروست ده‌بێت .
چاره‌سه‌ره‌که‌ی :
چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش به خواردنه‌وه‌ی ئاو یاخود قووتدانی که‌وچکێ شه‌کر یان بڕێك نان پاشان خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێ ئاو یاخود ئه‌و که‌سه مه‌شخوڵ بکه‌یت و له‌بیری به‌ریته‌وه یان هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ هه‌ڵمژێ بۆ ماوه‌ی ٣٠ چرکه ،( هۆی چییه کاتێك ده‌ڵێین هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ هه‌ڵمژه چاك ده‌بێت ؟
بێگومان ئێمه باش ده‌زانین که کاتێ هه‌ناسه‌ی قوڵ هه‌ڵده‌مژین سیه‌کانمان پڕ ده‌بێت له ئۆکسجین ( O2 ) به‌مه‌ش دیواری نێوان گه‌ده و سورێنچك ڕێك ده‌بێته‌وه و په‌ستان ده‌خاته سه‌ر ده‌ماری ( ئیعاز ) که ئه‌مه‌ش واده‌کات لوپی گه‌ده نه‌کرێته‌وه و په‌ستان بخرێته سه‌ر لوپی گه‌ده و نه‌هێلێت ڕژێنه‌کان به‌ره‌و سه‌ره‌وه بچێت به‌مه‌ش نزگهرهکه نامێنێ .
داستان | هەمیشە نوێکاری