Home / هونەری / (كاروان حەكیم زادە) بە تەنیایی دەبێت بە گۆرانیبێژ و دەیەوێت ناوبانگ دەر بكات

(كاروان حەكیم زادە) بە تەنیایی دەبێت بە گۆرانیبێژ و دەیەوێت ناوبانگ دەر بكات

کاروان خەریكی بڵاوكردنەوەی تازەترین گۆرانیی خۆیەتی بە ناوی (تەنیایی)، و وەك دەڵێت، كاری تۆماركردنی گۆرانییەكەی تەواو بووە، بەڵام خەریكی كلیپكردنەكەیەتی، بۆیە تا ئەو كاتەی كلیپەكەی تەواو نەبێت، گۆرانییەكە ناخاتە بازاڕەوە.

گوتی: “ڕاستە من نەناسراوم و ئەمە یەكەم كاری هونەریمە، بەڵام لە سوید و چەند وڵاتێكی دیكە تا ڕادەیەك دەمناسن، چونكە لە ئاهەنگەكاندا گۆرانیم وتووە. جگە لەوەیش لە بۆنە نیشتمانییەكاندا بەشدار بووم. دەمەوێت لەمەودوا بەرهەمی تازەی خۆمم هەبێت تا دەربكەوم و خەڵك بمناسێت.”

ئەو گۆرانییەی خەریكە كلیپی بۆ دەكات، هۆنراوەكەی (چیا ئەحمەد غەریب)ـ نووسیوێتی و ئاوازەكەیش خۆی دایناوە. هەروەها (چیا مەدەنی)ـیش موزیكەكەی بۆ دابەش كردووە.

ئەو دەربارەی كلیپی گۆرانییە گوتی: “كلیپەكەم بە شێوەیەكی جوان و تازە كردووە، ئەگەرچی جارێ كاری وێنەگرتنەكەی تەواو نەبووە، بەڵام كارێكی زۆرمان تێدا كردووە، ئەو دەرهێنەرەیشی كلیپەكەم بۆ دەكات ناوی (ئاڵڤاردۆ)ـیە، كە خەڵكی كۆلۆمبیایە و یەكێكە لە دەرهێنەرە ناسراوەكانی سوید و هەر كارێك شێلگیرانە(جیددی) نەبێت خۆی لێ نادات.”

وەكوو زۆربەی گۆرانیبێژە كوردەكانی دیكە، نەبوونی داراییەكی باش هۆكارە بۆ ئەوەی نەتوانێت بەرهەمی زۆرتر بڵاو بكاتەوە. خۆیشی ئاماژە دەدات، كە تێچوونی ئەو گۆرانییە تازەیەی هەمووی لەسەر ئەركی خۆی بووە و هیچ لایەنێك هاوكاریی نەكردووە، بۆیە ڕەنگە نەتوانێت وەكوو پێویست بەرهەمی تازەی هەبێت.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئاخۆ جگە لە گۆرانی (تەنیایی) هیچ پڕۆژەكی دیكەی هونەری لەبەردەستدا؟ ئەو گوتی: “لە ئێستادا نەخێر، چونكە هەروەكوو پێشتر ئاماژەم بۆ كرد، لە ڕووی مادییەوە كەس هاوكارم نییە، كاری هونەریش هەموو پارەیە، منیش تەنیا دەتوانم لە ماوەی ساڵێك یان زیاتر بەرهەمێك تۆمار بكەم. هەر بۆ بەرچاوڕوونی ئێوە و خوێنەران ئێستا دوو گۆرانی تازەم لەبەردەستدایە، بەڵام ناتوانم تۆماریان بكەم تا ئەوكاتەی كار دەكەم و پارەیەكی باش بەدەست دەهێنم ئەوكات بیری لێ دەكەمەوە.”

(كاروان حەكیم زادە) ئێستا لە وڵاتی سوێد ژیان بەسەر دەبات و لە ساڵی 1985 لە شارۆچكەی قەڵادزێ لە دایكبوە، بە گوێرەی گوتەی خۆیشی لە بنەڕتدا خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، بەڵام لە ساڵانی هەشتایەكانەوە هاتوون بۆ قەڵادزێ و لەوێ گیرساونەتەوە و لە دواییدا لەگەڵ خانەوادەكەی چوون بۆ سوێد و ئێستا لەوێ خەریكی كاری هونەرییە.

One comment

  1. ensha alla sarkawtneke bash badast dahenet

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top