(ناتاشا مۆراس)، ناوی ئەو کچەیه كه له شاری (شانت)ی بەرازیلی ژیان بەسەر دەبات و ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ فرۆشتنی قژی بەبڕی 3500 جونەیهی ئیستەرلینی.
ئەو کچە تەمەن 12 ساڵە، درێژی قژی 1.5 مەترەو بەهۆی کەمدەرامەتییەوە پەنای بۆ فرۆشتنی قژی بردوە.
هەروەک خۆی دهڵێت، هەفتانە قژی پێویستی بە 4 سەعات هەیە تاوەکو خاوێن بکرێتەوەو رێککردنیشی ماوەی یەک سەعات و نیوی دەوێت.
ناتاشا ئهوهی وتوه كه: لە پێناو نوێکردنەوەی ژورەکەی و دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ، بڕیاری فرۆشتنی قژی داوە.
داستان

