Home / وەرزش / مانچستەر چاو لەسەر (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) لانادات

مانچستەر چاو لەسەر (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) لانادات

بۆ هاوینی داهاتوو، یانەی مانچستەر سیتی بە نیازە وەرچەرخانێكی تازە لە تۆپی پێدا بهێنێتە كایەوە و چەندان یاریزانی ئاستباڵا و بەهاگران پەلكێشی ڕیزەكانی بكات، لە سەرووی هەموویانەوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالیی یانەی ڕیال مەدریدە.

كارگێڕیی یانەی مانچستەر سیتی بۆ ئەم هاوینە پرۆگرامێكی تۆكمەی داناوە بۆ كڕینی چەندان یاریزانی ناورۆییشتووی تۆپی پێ، لە سەرووی هەموویانەوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە.

ئەو یانەیە دەیەوێت ڕۆناڵدۆ بباتە ڕیزەكانییەوە بۆ ئەو مەبەستە 80 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی تەرخان كردووە، ئەوەیش هەمان ئەو بڕە پارەیەیە كە یانەی ڕیال مەدرید لە ساڵی 2009ـدا پێی دا بۆ كڕینی تواناكانی ئەو یاریزانە.

وەك سەرچاوەیەكی بەرپرس لە نێو یانەی مانچستەر سیتییەوە دركاندوویەتی، مووچەی هەفتانەی كریستیانۆ لە نێوان 400 تا 500 هەزار جونەیهی ئیستەرلینییە، ئەو بەرپرسە ئەوەیشی ئاشكرا كردووە كە لە چەند هەفتەیەكی كەمی داهاتوودا، گفتوگۆ و پێوەندی لە نێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و مانچستەر سیتیدا دەست پێ دەكات و لایەنی چوارەمیش هەیە كە نێوەندكاری دەكات و دەیەوێت بۆندەكە لە بەرژەوەندیی مانچستەر سیتی كۆتایی پێ بێت، ئەوەیش بۆ ڕوودانی ئەو زەویلەرزەیەیە كە لە هاویندا مانچستەر سیتی نیازی هاتنەكایەی دەدات.

بریكاری كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ “خۆرخی میندێز”، ئاماژەی بەوە كردووە كە پێوەندی لە نێوان ئەوان بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی تەنیا لە ئێستادا نەبووە، بەڵكوو لە ساڵی ڕابردووەوە هەیە، ئەوەیش ئاشكرایە كە گرووپی ئەبووزەبی خاوەنی یانەی جلشینەكانی پاڵەوانی جامی یەكیەتیی ئینگلتەرای وەرزی ڕابردوو، سەرەڕای بۆندكردنیان لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان كۆلارۆڤ، سەمیر نەسری، مینلەر و گایل كلیشێ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، ئێستا دەیەوێت چەند یاریزانێكی دیكەیش پەلكێشی ڕیزەكانی بكات.

سەرچاوە نزیكەكەی یانەی مانچستەر سیتی، كە زۆر لە سەرچاوەی بڕیارەكانی یانەی مان سیتی نزیكە، ئەوەی خستووەتە ڕوو كە ئێستا یانەكە هەوڵی جیدی بۆ كڕینی چەند یاریزانێك دەدات.

هەروەها خستوویەتییە ڕوو: “شێخ مەنسووری كوڕی زاید ئالنهیان زۆر بە ڕۆناڵدۆ سەرسامە و ڕێزێكی زۆری بۆ ڕیال مەدرید هەیە و هیواخوازە كە لەگەڵیاندا بگەنە ڕێككەوتن بە شان كڕینی ئەو یاریزانەیان، ئەوەیش بۆ ئەوەیە بیسەلمێنێت كە تیپەكەی توانای هەیە یاریزانە بژاردەكانی جیهان بباتە ڕیزەكانییەوە.

ئەوەیشی خستووەتە ڕوو، ئەگەر مانچستەر سیتی بتوانێت ئەم وەرزە نازناوی پرێمەر لیگ دەست بخات، فاكتەری كڕینی توانای ئەو یاریزانە ئەستێرانەی زیاتر دەبێت، مان سیتی جگە لە هەوڵدان بۆ كڕینی ڕۆناڵدۆ، پێشتر چەندان جار هەوڵی داوە مێسی لە دەست بەرشلۆنە دەربهێنێت، بەڵام ئەو یاریزانە مانەوەی خۆی لە یانە كاتەلۆنییەكە دووپات كردووەتەوە.

پێشتر مان سیتی سێ جار هەوڵی دا ڕیكاردۆ كاكا بباتە ڕیزەكانیانەوە، كە لە یەكەم جاریاندا 108 ملیۆن یۆرۆی پێ دا، بەڵام ئەو ئەستێرەیە بە هۆی تووشبوونی بە پێكانی زۆرەوە، ئاستی زۆر لە كورتی دا.

هەمان سەرچاوە ئەوەیشی خستووەتە ڕوو، كە مانچستەر سیتی “ئیدیسۆن كاڤانی”ـی هێرشبەری یانەی ناپۆلیشی خستووەتە نێو لیستی ئەو یاریزانانەی دەیەوێت لە هاویندا بیانباتە ڕیزەكانییەوە و لە بری ئەوە چەند یاریزانێك بە ڕێ بكەن، كە پارەیەكی زۆر لە مان سیتی دەبەن،

لەوانە كارلۆس تێڤێز كە هەفتانە نزیكەی 200 هەزار جونەیهی هەیە، ئیدین دزیكۆ هەفتانە 130 هەزاری پێ دەدرێت، هاوكات هەریەك لە یاریزانان دی یۆنگ و ئیمانیۆل ئەدێبایۆر و واین بریدج و ڕۆكی سانتاكروزیش بڕە پارەیەكی زۆر لەو یانەیە دەبەن، كە ئەگەر یانەكە ئەو یاریزانانە بە ڕێ بكات، ئەوا هەفتانەی بڕی 800 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی بۆ دەگەڕێتەوە، كە نزیكەی 38 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینییە لە ساڵێكدا.

ئەو سەرچاوە بەم شێوەیە كۆتایی بە قسەكانی هێناوە: مانچستەر سیتی بڕوایان هەیە كە توانای پێدانی ئەو پارەیەیان بە ڕیال مەدرید هەیە كە لەسەری ڕێك دەكەون بۆ كڕینی تواناكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هاوكات لە ڕێگەی فرۆشتنی درێسی و بەرهەمەكانی یانەكەوە بەرهەمی باشیان دەست دەكەوێت،

هاوكات یانەكە لەسەر ئامادەكارین بۆ كردنەوەی چەند قوتابخانەیەكی تۆپی پێی پورتوگالی بە ناوی “ڕۆناڵدۆ”، هەوڵیش دەدەن ڕۆناڵدۆ بكەنە یەكێك لە نیشانە هەرە گەورەكانی بازرگانی لە بواری مێژووی تۆپی پێدا.

ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2009ـەوە بە بۆندێكی ماوە 6 ساڵە چووەتە یانەی ڕیال مەدرید و هەفتانە بڕی 250 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی پێ دەدرێت، بەڵام پێش ماوەیەك لە زاری خۆیەوە ئەوەی ڕاگەیاند، كە ئارەزووی لە گەڕانەوەیە بۆ خولی تۆپی پێی نایابی ئینگلتەرا، ڕۆناڵدۆ ئێستا چاوەڕێی مووچەیەكی هەفتانەی خەیاڵییە لە مانچستەر سیتییەوە، بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن زۆرترین مووچەی هەفتانە، كە خۆی گرانترین یاریزانی جیهانە.

ئەمەیش لیستی گرانترین یاریزانانی تۆپی پێی جیهانە:

- ڕۆناڵدۆ 80 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی لە مانچستەر یونایتدەوە بۆ ڕیال مەدرید (2009)

- كاكا 56 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی لە میلانەوە بۆ ڕیال مەدرید (2009).
- زینەدین زیدان 53 ملیۆن ج
ونەیهی ئیستەرلینی لە یوڤێنتسەوە بۆ ڕیال مەدرید (2001).
- فێرناندۆ تۆرێس لە لیڤەرپوولەوە بۆ چێڵسی بە بڕی 50 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی 2001.

- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و ساموێل ئیتۆ 40 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی لە ئینتەر میلانەوە بۆ بەرشلۆنە و ئەوی دیكەیان بە پێچەوانە 2009.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top