Home / هەمەرەنگ / كۆچی دوایی ئاینیشتاین

كۆچی دوایی ئاینیشتاین

كارزان یاسین

ئەلبێرت ئاینیشتاین، زانای بەناوبانگی بواری فیزیا لە 14/3/ ١٨٧٩ لە شاری(ئۆڵم) لەئەڵمانیا لەدایك بووە، واش ڕێكەوتووە كە دایك و باوكی جوولەكە‌ بن.

دوای لەدایكبوونی بە ساڵێك بنەماڵەكەیان گواسترایەوە بۆ شاری (مونیخ).

دوای ساڵێكی تر خوشكێكی بوو بە ناوی (فكانا)، باوكی خاوەنی كارگەیەكی كارەبایی بوو.

هەروەها خۆی و براكەی (كە لەگەڵی دەژیا)، پێكەوە چاودێرییان لە كارگەكە دەكرد. دایكی ئەلبێرت (پولین كوخ) یەكێك بوو لە ئەویندارانی مۆسیقا.

ئەلبێرت، سەرەڕای ئەوەی یارمەتی باوك و براكەی دەدا لە كارگەكە، لە قوتابخانەش دەیخوێند، تەنها قوتابییەك بوو كە جوولەكە‌ بێت، لە نێوان هەموو قوتابیەكانی تر كە كاسۆلیك بوون. ئەلبێرت زیاتر حەزی لە زانستە سروشتییەكان بوو، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بیردۆزی لە زۆر بوارەكانی بیركاری و فیزیك و فەلەك و هەروەها زۆر بیروبۆچوونی كۆكردۆتەوە لە هەریەكە لە كات و شوێن و ڕووناكی و هێزی كێشكردن.

لە ساڵی ١٩٠٧دا یاسای یەكسانیی وزە ‌و بارستایی دۆزییەوە، بەپێی ئەم یاسایە دەتوانرێت چەندیەتیی وزە‌ی جیاكراوی ناو ناوكی یۆرانیۆم بدۆزرێتەوە بە زانینی بارستاییەكەی و لەسەر ئەم بنچینەیەش بۆمبی ناوكی و هەروەها بۆمبی ئەتۆمی دروست كرد.

ناوبراو هەرچەندە خەڵكی ئەڵمانیا بوو، بەڵام لەبەر رەوشی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە، كۆچی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردو، لەرۆژێكی مێژوویی وەكو ئەمڕۆ 18/4/ ١٩٥٥ لە شاری (برینكون)كۆچی دوایی كرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top