Home / تەندروستی و ژیان / قاوە و وەرزش مرۆڤ لە شێرپەنجەی پێست دەپارێزن

قاوە و وەرزش مرۆڤ لە شێرپەنجەی پێست دەپارێزن

زانایانی ئەمەریكی ئاشكرایان كرد كە بە پشت بەستن بەو تاقیكردنەوانەی لە ماوەی رابردوودا ئەنجامیان داوە، بۆیان دەركەوتووە كە زۆر خواردنەوەی قاوە و وەرزش کردن بە رێكوپێكی دەتوانن مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست كەم بكەنەوە.

ژمارەیەك لە زانایانی پەیمانگای ئارنست ماریۆ لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمەریكا دوای ئەوەی چەند تاقیكردنەوەیەكیان لەو بوارەدا لەسەر مشك ئەنجام دا، گەیشتنە ئەو ئەنجامە.

رۆژنامەی دایلی میلی بەریتانی، لە یاوبین لۆی سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكەی گواستەوە كە ئەوان گەیشتوونەتە ئەو راستییەی كۆكردنەوەی قاوە و وەرزشكردن دەتوانێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست كەم بكاتەوە كە بەهۆی بەركەوتنی تیشكە سەروو بنەوشەییەكانەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. هەروەها گوتی: پێم وایە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەتوانین بۆ دەرخستنی كاریگەریی ئەم شێوازە، ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە لەسەر كەسەكان تاقی بكەینەوە.

زاناكە روونی كردەوە كە تاقیكردنەوەكان ئەو مشكانەی گرتەوە كە لە نێو سندووقێكی خڕدا رادەكەن كە بڕێكی دیاریكراویان كافایین درایە و روون بووەوە كۆكردنەوەی ئەو دوو شتە كاریگەر بووە لە نزمبوونەوەی بە رێژەی 85 لەسەدی ژمارەی ئەو لووانەی لە مشكە تووشبووەكان بە شێرپەنجەدا هەن.

پێشتر توێژینەوەیەكی ئەڵمانیی نوێ، ئاشكرای كردبوو كە قاوە سوودی زۆرە و یەكێك لەوانە ئەوەیە كە ئەگەر بە رێكوپێكی بخورێتەوە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top