ئامێرێكی كۆمپیوته‌ر به‌ناوی (ئكسافلوپ- exaflop) پێده‌چێت چه‌رخێكی نوێ له‌دۆزینه‌وه‌ی زانستیدا دروست بكات، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئه‌م ده ساڵه‌ی دوایی، ئێستا هه‌ریه‌كه له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان‌و چین‌و ژاپۆن‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا‌و ڕوسیا، ده‌یان ملیۆن دۆلاریان له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆمپیوته‌ری زۆر خێرادا خه‌رجكردووه، یان ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی كه ناوده‌برێت به (كۆمپیوته‌ری سوپه‌ر).
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی (سی ئێن ئێن)، پێده‌چێت ئه‌و چه‌رخه نوێیه ئێستا ده‌ستی پێكردبێت، له‌كاتی ئێستاماندا ده‌توانین كۆمپیوته‌رێك ببینن كه له‌توانایدا هه‌یه هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانی پێشووتر خێراتر كاره‌كان ڕاپه‌ڕێنێت، ئێستا یه‌كێتی ئه‌وروپا چۆته ناو كێشمه‌كێشه‌كه‌وه‌و قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و بواره‌ی گه‌یاندۆته نزیكه‌ی (1.6) ملیار دۆلار.
به‌وته‌ی زانایه‌ك به‌ناوی (دیمتریوس نیكولوبوس)، ئه‌و یه‌كه پێوانه‌ییه‌ی كه كۆتایی نییه، سنوری كۆمپیوته‌ره زۆر خێراكانی داهاتوو ده‌بێت، كه یه‌ك كۆمپیوته‌ر له‌وانه ده‌توانێت له‌چركه‌یه‌كدا كاری 50 ملیۆن كۆمپیوته‌ری لاپتۆپی ئێستا ئه‌نجامبدات.
داستان
