به‌كتریایه‌كی نوێ له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا دۆزراوه‌ته‌وه كه به‌خێرایی له شوێنه گشتییه‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه و گۆشتی مرۆڤ ده‌خوات.
راپۆرتێكی پزیشكی ئاشكرای كردووه له به‌ریتانیا به‌كتریایه‌كی نوێی گۆشتخۆر دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌و به‌كتریایه به خێرایی به نێو شوێنه گشتییه‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌م دۆخه له ئه‌مه‌ریكاش دووباره بووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ئه‌و به‌كتریا نوێیه كه ناوی ی‌و ئێس ئه‌ی 300ه، به‌رگری له خۆی ده‌كات له به‌رامبه‌ر زۆر ده‌رمان و چاره‌سه‌ردا و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه برین بكاته له‌شی مرۆڤه‌وه و هه‌روه‌ها توانای چوونه ناو سییه‌كانی مرۆڤی هه‌یه و ده‌بێته هۆی خواردنی ریشاڵه‌كانی سی و به‌وه‌ش مه‌ترسی هه‌ڵئاوسان له له‌شدا دروست ده‌كات.
راپۆرته‌كه پێی وایه ئه‌و به‌كتریایه به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و له كه‌سێكه‌وه ده‌چێت بۆ كه‌سێكی تر و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ دروست ده‌كات و كه‌سانی نه‌خۆش و ساخ به یه‌كسان تووش ده‌بن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه تا ئێستا له به‌ریتانیا 200 حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشییه تۆماركراوه و ژماره‌كه به‌ره‌و زیادبوونه.
له‌لایه‌كی تره‌وه پرۆفیسۆر كریس و‌لیامز، سه‌رۆكی به‌شی جینه لاوه‌كییه‌كان له زانكۆی بێرمنگهامی به‌ریتانیا گوتی ئه‌م به‌كتریایه مه‌ترسیی هه‌یه بۆ سه‌ر ریشاڵه‌كانی له‌شی مرۆڤ و ئه‌گه‌ر بچێته دڵه‌وه، ده‌بێته هۆی خوێن به‌ربوون و ده‌گاته به‌شه‌كانیتری له‌ش و وای دانا به‌كتریاكه به‌رگری له به‌رامبه‌ر ده‌رمانه‌كاندا نواندووه.
داستان
