
به پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی به‌كارهێنانی رۆژانه یه‌ك ده‌نك حه‌بی مۆڵتی ڤیتامین ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له پیاواندا كه‌مده‌كاته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له ئه‌مریكا ده‌ریخستوه كه خواردنی رۆژانه یه‌ك ده‌نك حه‌بی مۆڵتی ڤیتامین ده‌توانێت ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له پیاواندا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بكاته‌وه یان رێگا له‌وه‌بگرێت كه شێرپه‌نجه به خێرایی به له‌شدا بڵاوبێته‌وه.
پسپۆڕانی ئه‌مریكی له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا پشتیان به‌ستوه به‌و توێژینه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵ له سه‌ر 15 هه‌زار پیاو ئه‌نجامدراون كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 50 ساڵه‌وه بووه.
به پێی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئاشكرابووه ئه‌و پیاوانه‌ی رۆژانه لانی كه‌م یه‌ك ده‌نك حه‌بی مۆڵتی ڤیتامینیان به‌كارهێناوه له به‌رامبه‌ر جۆره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا پارێزراوتر بوون.
له به‌رامبه‌ردا چه‌ند پسپۆڕێكی پزیشكی باسیان لهوهكردوه كه سیستمێكی خۆراكی رێك‌وپێك كه تێیدا گرینگی به خواردنی سه‌وزه و میوه بدرێت ده‌ره‌نجامی باشتری ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان له به‌رامبه‌ر شێرپه‌نجه‌دا پارێزراوبێت.
داستان